ئامادەبوونی ناوەندی گەشەپێدان بۆ کار لە بۆنەی دەرچووانی زانکۆدا CDC had a corner booth at Graduation Ceremony 2014 -2015 of SPU ناوەندی گەشەپێدان بۆ کار گۆشەیەکی تایبەتی بۆ ناوەندەکە لە دەرەوەی هۆڵی ئاهەنگی دەرچووان گرتبوو، بەمەبەستی خۆناساندنی ناوەندەکە بە خوێندکارە دەرچووەکان و هاندانیان بۆ ئەوەی ئایندەی خۆیان لە ناو کەرت تایبەتدا ببیننەوە. ئەندامانی ناوەندەکە توانیان پەیتا پەیتا خۆێندکارانی دەرچوو لە خۆیان کۆبکەنەوە و پیرۆزباییان لێ بکەن و ئاشنایان بکەن بە ناوەندەکە و کە لەوێشەوە دەرچووان بتوانن بە شوێن هەلی کار لە کەرتی تایبەتدا بگەڕێن. هەروەها توانرا وەڵامی پرسیارەکانی دەرچووان بدرێتەوە و پەرۆشییەکی بەرچاو هەبوو لەلایەن دەرچووانەوە کە ئاشانبوون بەوەی کە ناوەندێک هەیە لە پشت دەرچووانەوە. پاشان زانیاری لە دەرچووان کۆکرایەوە بۆ ئەوەی لە پەیوەندییدابن لەگەڵ ناوەندەکەیاندا، ناوەندەنی گەشەپێدان بۆ کار cdc@spu.edu.iq |
چالاکی Activities >