ۆرکشۆپی ڕاهێنانی تواناکان بۆ خوێندکارانی
مەشقی هاوینەی کەرتی تایبەت ١٩/٠٦/٢٠١٦ CDC Workshop for internship students for development program on 19/06/2016 ۆرکشۆپی ڕاهێنانی تواناکان بۆ ئەو خوێندکارانەی کە مەشقی هاوینە لە کەرتی تایبەت ئەنجام دەدەن بەڕێوەچوو بەرواری ١٩/٠٦/٢٠١٦ ناوەندی گەشەپێدان بۆ کار – زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ۆرکشۆپێکی بەڕێوە برد بۆ ئەو خوێندکارانەی کە مەشقی هاوینە لە کەرتی تایبەت ئەنجام دەدەن بابەتەکانی ۆرکشۆپەکە له رێگه‌ى بەرێزان (م. به‌ناز نورى، م.سهرخێَڵ سیروان، د.رۆژین كه‌مال، یاساناس ئارى عباس و بە میوانداری خوێندکاری دەرچووی شیکاری نەخۆشییەکان دلێرجبار احمد) بەڕێوە چوو بابەتەکانی ۆرکشۆپەکە:
سه‌باره‌ت به ئامانجى وۆركشۆپه‌كه مامۆستا به‌ناز نورى وتى: به‌مه‌به‌ستى ده‌ستپێشخه‌رى و هه‌نگاونان به‌ره‌و كه‌رتى تایبه‌ت و خاوه‌ندارێتى كار ئه‌و خوله‌مان بۆ خوێندكاران كردۆته‌وه تاوه‌كو دواى به‌ده‌ستهێنانى بڕوانامه‌ى خوێند بتوانن له كه‌رتى تایبه‌تدا كار به‌ده‌ستبهێنن و سوود له تواناكانیان وه‌ربگیرێت. مامۆستا سه‌رخێڵ سیروان ئاماژه‌ى به گرنگى نووسینى سی ڤی ى كرد كه كلیلى به‌ده‌ستهێنانى كاره بۆیه پێویسته گرنگییه‌كى تایبه‌تى پێبدرێت و زانیارییه‌كانى وه‌كو پێویست تێدا بنووسرێت كه له ماوه‌ى پێنج چركه‌دا وێنه‌ى كه‌سه‌كه بۆ ئه‌و كاره‌ى پێشكه‌شی ده‌كات به‌رجه‌سته ببێت. له نووسینى سی ڤی دا پێویسته له دواى ناوى سیانى و ژماره‌ى ته‌له‌فۆن و ئیمه‌یڵ، بڕگەی لیستی ئەو بەدەستهێنانانە بنوسرێت کە لە بواری ئەکادیمی کاردا گۆڕانکاریت دروست کردووە، پاشان لیستی ئەو شاره‌زایى و پسپۆڕییە کە تێدا دروست بەرجەستەیە، دواتر ئه‌و بڕوانامه و ئه‌زموون و كارانه بنووسێت كه پێشووتر به‌ده‌ستیهێناون و شاره‌زایی تێیاندا هه‌یه. مامۆستا سه‌رخێڵ سیروان وتیشى: ئەتەکێت، نەتەکێت و وەڵامدانەوەی پەیوەندییە تەلەفوونیەکان و زمانی جەستە بابەتێکن کە ئەبێ خوێنداری دەرچووی زانکۆ لای بەرجەستەبێت پێش چوونە سەر کار چوونکە ڕاپسییەکان سەلماندوویانە کە لە ٪٦٨ ی هەر کەسێک کە ئەچێتەوە هەمان کۆمپانیا، یان سوپەرمارکێتێک یان هەر شوێنێک لەبەر ئەوە نییە کە کوالێتی ئەو شوێنە لە ئاستی باڵادایە، بەڵکو لەبەر ئەوەیە کە ڕێزی لێ گیراوە خوێندكارانى به‌شداربوو به گرنگییه‌وه له وۆركشۆكه ده‌ڕوانن و داوا ده‌كه‌ن گرنگى زیاتر به‌م جۆره خولانه بدرێت تاوه‌كو بتوانن له كه‌رته تایبه‌ته‌كاندا كار به‌ده‌ستبهێنن. یاساناس ئاری عباس بەرچاوڕوونی لەسەر ماف ئەرک و بەرپرسیارێتی لە ڕووی یاسایی و کارگێڕی گەیاندە خوێندکاران کە بڕیاردانیان لا ئاسان ئەکات کە بەرەو کەرتی تایبەت یان گشتی بڕۆیت د.ڕۆژین باسێکی لەسەرشێوازی نووسینی کەڤەر لێتەر و گرنگییەکانی پێشکەش کرد خوێندكارانى به‌شداربوو به گرنگییه‌وه له وۆركشۆكه ده‌ڕوانن و داوا ده‌كه‌ن گرنگى زیاتر به‌م جۆره خولانه بدرێت تاوه‌كو بتوانن له كه‌رته تایبه‌ته‌كاندا كار به‌ده‌ستبهێنن ناوەندی گەشەپیدان بۆ کار CDC Workshop for internship students on 19/06/2016 for development program, the topics of the workshop are (How to write CV, Cover letter, Job interview Technique, Etiquette and netiquette, Tel answering etiquette, Employee Rights at Private Sector, Entrepreneur and steps towards private sector and how your own business) Workshop topics present by (Banaz Nuri, Sarkhell Sirwan, Legal advisor; Aree Abbas Kader, Dr. Rozhin Kamal & Alumni; Dler J Ahmed) Apart from the topics that CDC presented and engaged students in topics, CDC invited a guest speaker, the alumni, Dler J Ahmed to share his experience at the internship program at FMC (Faruk Medical City) last year that CDC provide a place with other 12 students at FMC.
CDC – SPU ![]() |
چالاکی Activities >