رۆژی دوو شه‌ممه به‌رواری (2016/8/29) به ئاماده‌بوونی ستافی ناوه‌ندی گه‌شه پیدان بۆ كاركه پیكهاتبوون له به‌ریزان (نزار محمد ، ریبین صالح ، سه‌ربه‌ست حمه حسین) و ستافی كۆمپانیای نیڤا كه پیك هاتبوون له به‌ریزان ( كاك ریژین - به‌نازخان - سه‌ناریاخان ) كۆتای هینرابه مه‌شقی هاوینه‌ی ژماره‌یه‌ك له خویندكارانی په‌یمانگای ته‌كنیكی سلیمانی كه‌له كۆمپانیای (نیڤا) ئه‌نجامیان دابوو .له مه‌راسیمه‌كه‌دا (نزارمحمد ) به‌ناوی ناوه‌ندی گه‌شه پیدان بۆ كار جوانترین پیرۆزبای ناوه‌نده‌كه‌ی ئاراسته‌ی خویندكاران كرد و سوپاس ماندو بوون و هه‌ولدانی ستافی كۆمپانیای (نیڤا) كرد كه له‌گه‌ل خویندكاران ئه‌نجامیان داوه ، به‌نوسراویك سوپاس و پیزانینی سه‌رۆكی زانكۆی پولیته‌كنیكی سلیمانی درابه كۆمپانیاكه ، ( كاك ریژه‌ن ) وه‌ك به‌ریوه‌به‌ری كۆمپانیای نیڤا پیرۆزبای خۆی ئاراسته‌ی خویندكاران كرد سوپاسی هه‌ول و ماندوبوونی زانكۆ پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و ناوه‌ندی گه‌شه پێدان بۆ كار كرد كه توانیویانه ماندونه‌ناسانه به‌رده‌وام له هه‌ولی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خویندكارانن ،له‌كۆتایی مه‌رسیمه‌كه‌شدا بروانامه و خه‌لات پیشكه‌ش به خویندكاران كرا . |
چالاکی Activities >