خوێندكارانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەشداریی وۆرکشۆپی راهێنانی تواناكان دەكەن

posted Apr 18, 2017, 12:27 PM by Nzar Muhamad Ahmed   [ updated Apr 18, 2017, 12:31 PM by Sarkhell Sirwan ]

 بەمەبەستی گەشەپێدانی توانای خوێندكارانی زانكۆ وۆرکشۆپی گەشەپێدانی تواناكان بۆ خوێندكارانی زانكۆ كرایەوە.ئامانج لە وۆرکشۆپەکە بەرزكردنەوەی توانای خوێندكارانە لەبارەی چۆنێتی نووسینی (C.V) و چاوپێكەوتنی كار و شارەزاییەكانی  بە دەستخستنی كار.

رۆژی سێ شەممە (18/4/2017) بەڕێوەبەرایەتی بەكارخستن و راهێنانی تەكنیكی و پیشەیی  زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بە هاوكاری نوسینگەی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و رێكخراوی (IREX) ئەم وۆرکشۆپەی بۆ خوێندكارانی قۆناغی سێیەمی كۆلێژی ئینفۆڕماتیك لە سلێمانی كردبوویەوە. وۆرکشۆپەکە  بە ئامادەبوونی یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی ( د. سۆران ئەبوبەكر) كرایەوەو  لەلایەن مامۆستا (سیاكۆ سلێمان شێخۆ) نوێنه‌ری نوسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی  حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان  ۆرک شۆپەکە بەڕێوەدەبرا.خوێندكاران  چەندین پرسیار و گفتو گۆیان لەبارەی پڕۆگرامی  گەشەپێدانی تواناكان كرد كە ماوەی دوو ساڵە  بە ئامانجی  دروستكردنی كادری زانستی لە دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگەكان پەیڕەو دەكرێت، تا لە بازاڕی كار دا دەرفەتی كاری گونجاویان دەستبكەوێت .


Comments