بۆ دۆزینه‌وه‌ى هه‌لى كار بۆ خوێندكاران، كۆلێژ ‌و په‌یمانگه‌كان كۆده‌بنه‌وه

posted Aug 28, 2015, 12:31 PM by CDC SPU   [ updated Aug 28, 2015, 12:51 PM by Sarkhell Sirwan ]

به‌مه‌به‌ستى به‌كارخستن‌و دۆزینه‌وه‌ى هه‌لى كار بۆ ده‌رچووانى كۆلێژ‌و په‌یمانگه‌كانى سه‌ر به‌زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى راهێنانى ته‌كنیكى‌و پیشه‌یى‌و دۆزینه‌وه‌ى هه‌لى كار له‌گه‌ل كۆلێژ‌و په‌یمانگه‌كان كۆده‌بێته‌وه‌.

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 16ى ئابى 2015، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى راهێنانى ته‌كنیكى‌و پیشه‌یى‌و دۆزینه‌وه‌ى هه‌لى كار به‌مه‌به‌ستى گه‌شه‌پێدانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌‌و دۆزینه‌وه‌ى هه‌لى كار بۆ خوێندكاران له‌گه‌ل نوێنه‌رى كۆلێژ‌و په‌یمانگه‌كان كۆبوونه‌وه‌.

له‌سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خاتوو به‌ناز نورى ره‌شید، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌، كورته‌یه‌كى له‌باره‌ى كار‌و ئامانج‌و چۆنێتى كاركردنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ خسته‌ڕوو، پاشان مامۆستا سه‌رخێل سیروان چۆنیه‌تى دروستكردنى په‌یوه‌ندى نێوان كۆلێژ‌و په‌یمانگه‌كان‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ى خسته‌ڕوو بۆ زیاتر دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كارو راهێنانى خوێندكارانی ڤانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانى.

دواتر رونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر شێوازى وه‌رگرتنى زانیارى له‌باره‌ى خوێندكارانى ده‌رچووى كۆلێژ‌و په‌یمانگه‌كانى سه‌ر به‌زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى پێشكه‌ش به‌نوێنه‌ره‌كان كرا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى راهێنانى ته‌كنیكى ‌و پیشه‌یى ‌و دۆزینه‌وه‌ى هه‌لى كار، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كى نوێیه‌‌و له‌ سه‌رجه‌م زانكۆكانى هه‌رێمى كوردستان كراوه‌ته‌وه‌و ئامانج له‌ كردنه‌وه‌شی دۆزینه‌وه‌ى هه‌لی كارو راهێنانى پیشه‌ییه‌ بۆ خوێندكارانی زانكۆو په‌یمانگاكانى كوردستان.

Comments