ئاگاداری بۆ خوێندكاران

Post date: May 21, 2019 11:58:1 AM

ئاگاداری بۆ خوێندكاران

Internship Vacancy 2019

ناوه‌ندی گه‌شه‌پێدان بۆ كار-CDC ی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، ئاگاداری سه‌رجه‌م خوێندكارانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان ده‌كاته‌وه‌ كه‌، هه‌ر خوێندكارێك كه‌ ده‌یه‌وێت خوولی راھێنان (Internship) له‌ كه‌رتی تایبه‌ت ته‌واوبكات، ده‌توانێت له‌رێگه‌ی پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمه‌وه‌ له‌و به‌شانه‌ی كه‌ له‌ كۆمپانیا و رێكخراوه‌كان دیاریكراوه‌ به‌شداربێت.

خوولی راهێنان (Internship) به‌ هه‌مانشێوه‌ی خوولی هاوینه‌ی خوێندكارانه‌ كه (دوو مانگ)‌ له‌ داموده‌زگه‌كانی كه‌رتی گشتی- حكومه‌ت، وه‌ك وانه‌یه‌كی كرداریی جێبه‌جێی ده‌كرێت، به‌ڵام خوولی Internship له‌ كه‌رتی تایبه‌ت ده‌بێت و ماوه‌كه‌ی 100سه‌عاتی كاركردنه‌و به‌ هه‌مان پێوه‌ری زانستی بۆ خوێندكار هه‌ژمار ده‌كرێت.

خوێندكاری ئازیز؛ ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت له‌ خوولی راهێنان Internship به‌شداربیت، ئه‌وا ده‌توانیت له‌ خواره‌وه‌ ته‌ماشای ده‌رفه‌ته‌كانی كۆمپانیا / رێكخراوه‌كان بكه‌یت تا شوێن بۆ خۆت بدۆزیته‌وه‌ بۆ به‌شداری له‌خوولی راهێنان و سیڤی پێشكه‌ش بكه‌یت.

خوێندكار دوای به‌شداریكردن له‌م خووله‌ و ته‌واوكردنی پێداوییستییه‌كانی، بڕوانامه‌ی به‌شداریكردنی له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم پێده‌درێت.

تێبینی:

1- هه‌ر خوێندكارێك ده‌توانێت بۆ سێ كۆمپانیا داوای راهێنان پێشكه‌ش بكات، واته؛‌ بۆ هه‌ر كۆمپانیایه‌ك سیڤی تایبه‌ت پێشكه‌شبكات، هه‌روه‌ها سیڤییه‌كه‌ی بۆ ئیمه‌یڵی cdc@spu.edu.iq بنێرێته‌وه‌.

2- بۆ پڕكردنه‌وه‌ی سیڤی C.V خوێندكاران ده‌توانن له‌سه‌ر ئه‌و لینكه‌ی له‌ خواره‌وه‌ دانراوه‌ "سیڤی" پڕ بكه‌نه‌‌وه.‌ https://sites.google.com/a/spu.edu.iq/cdc/home

لیستی ناوی كۆمپانیا/ رێكخراو و جۆری ده‌رفه‌ت و پسپۆڕییه‌كان بۆ راهێنان