زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی
سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار
ئاگاداری
ناوه‌ندی گه‌شه‌پێدان بۆ كار-CDC ی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، ئاگاداری سه‌رجه‌م خوێندكارانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان ده‌كاته‌وه كه، هه‌ر خوێندكارێك كه ده‌یه‌وێت خوولی راھێنان (Internship) له كه‌رتی تایبه‌ت ته‌واوبكات، ئه‌وا ده‌توانێت له‌رێگه‌ی پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌م فۆڕمه‌وه له‌و به‌شانه‌ی كه له كۆمپانیا و رێكخراوه‌كان دیاریكراوه به‌شداربێت.
خوولی راهێنان (Internship) به هه‌مانشێوه‌ی خوولی هاوینه‌ی خوێندكارانه كه (دوو مانگ) له داموده‌زگاكانی كه‌رتی گشتی- حكومه‌ت، وه‌ك وانه‌یه‌كی كرداریی جێبه‌جێی ده‌كرێت، به‌ڵام خوولی Internship له كه‌رتی تایبه‌ت ده‌بێت و ماوه‌كه‌ی 100سه‌عاتی كاركردنه‌و به هه‌مان پێوه‌ری زانستی بۆ خوێندكار هه‌ژمار ده‌كرێت.
خوێندكاری ئازیز؛ ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت له خوولی راهێنان Internship به‌شداربیت، ئه‌وا ده‌توانیت له خواره‌وه ته‌ماشای ده‌رفه‌ته‌كانی كۆمپانیا / رێكخراوه‌كان بكه‌یت تا شوێن بۆ خۆت بدۆزیته‌وه بۆ به‌شداری له‌خوولی راهێنان و سیڤی پێشكه‌ش بكه‌یت.
بۆ پڕكردنه‌وه‌ی سیڤی C.V خوێندكاران ده‌توانن له‌سه‌ر ئه‌م فایله وۆردهی كه له خواره‌وه دانراوه دوای داونلۆد كردنی "سیڤی" پڕ بكه‌نه‌وه.
خوێندكار دوای به‌شداریكردن له‌م خووله و ته‌واوكردنی پێداوییستییهكانی، بڕوانامه‌ی به‌شداریكردنی له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم پێده‌درێت.
پڕۆگرامی راهێنانی تواناكان Internship له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ده‌ستیپێكرد
به به‌شداری زیاتر له 100 خوێندكاری كۆلێژ و په‌یمانگه‌كانی سه‌ر به‌زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی رۆژی دووشه‌ممه 1/ ته‌مموزی2019، له سه‌عات 08:30 ی به‌یانی خوێندكارانی به‌شداربوو له پڕۆگرامی راهێنانی تواناكان Internship ده‌ستی پێكرد و رۆشتنه سه‌ر كاره‌كانیان.
م. نه‌ورۆز موسته‌فا مه‌عروف، به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی گه‌شه‌پێدان بۆ كار CDC رایگه‌یاند:"ناوه‌نده‌كه‌مان بۆ ساڵی پێنجه‌م به‌رده‌وامه له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی پڕۆگرامی راهێنانی تواناكان Internship و به‌خۆشحاڵییه‌وه ئه‌مساڵیش به شێوازی ئه‌لیكترۆنی له رێگه‌ی پێگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ پڕۆگرامه‌كه www.internships.krd كاره‌كانمان به‌ڕێكردووه به شێوازێكی نوێ.
هه‌رهه‌مان رۆژ 1/7//2019 وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی نوسراوێكی سه‌باره‌ت به پڕۆگرامه‌كه به ژماره 3/9633 بۆ سه‌رجه‌م زانكۆكانی هه‌رێ/ی كوردستان بڵاوكرده‌وه و تێیدا هاتووه كه: "پڕۆگرامی راهێنانی تواناكان Internship، به مه‌شقی هاوینه هه‌ژمار ده‌كرێت، به‌مه‌رجێك كه كاتی راهێنانه‌كه له سه‌د 100 سه‌عات كه‌متر نه‌بێت و خوێندكار له پسپۆڕیی خۆیدا راهێنان بكات".
له خاڵێكی تری نووسرواهكهدا هاتووه كه:" كۆلێژ و په‌یمانگه‌كان پێویست ناكات داوای نووسراوی فه‌ڕمیی له خوێندكار بكات بۆ دڵنیابوون له ده‌ستبه‌كاربوون له راهێنان، چونكه گرێبه‌ستی نێوان خوێندكار و كۆمپانیا كه به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی له‌ناو سایتی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ پڕۆگرامه‌كه هه‌یه جێگه‌ی نووسراوی فه‌ڕمی ده‌گرێته‌وه و له‌لایه‌ن هه‌ردوو ناوه‌ندی گه‌شه‌پێدان بۆ كار و كۆمپانیا مۆر و واژۆ ده‌كرێت".
سه‌باره‌ت به هه‌ڵسه‌نگاندنی خوێندكار له‌لایه‌ن مامۆستای وانه‌كه‌وه، له نووسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی دا هاتووه، كه:" ناوه‌ندی گه‌شه‌پێدان بۆ كار لیستێك به ناوی خوێندكارانی به‌شداربووی پڕۆگرامی راهێنانی تواناكان ده‌نێرێت بۆ كۆلێژ و په‌یمانگه‌كان و به‌شی زانستی كۆلێژ و په‌یمانگه‌كان به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ ناوه‌ندی گه‌شه‌پێدانی كار -CDC، له‌به‌ر رۆشنایی لایه‌نی زانستی و فۆڕمی هه‌ڵسه‌نگاندنی ناوه‌ندی گه‌شه‌پێدان بۆكار، پێكه‌وه مامۆستای سه‌رپه‌رشتیار بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی خوێندكار دابین ده‌كه‌ن.