8 هۆكاری باوه‌ڕ به‌خۆ نه‌بوون
Post date: May 15, 2016 5:56:46 PM
ێویسته مرۆڤ به به‌رده‌وامی گۆڕانكاری له‌ژیانیدا بكات و هه‌میشه پێشبكه‌وێت، هه‌روه‌ها هاوكاری خۆی بكات تا بڕیاری گرنگ بدات، بۆیه نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بڵێت ئێستا كاتی ئه‌وه نیه، یان بڵێت كه گه‌وره بووم ئه‌وكاره*
ئه‌نجامده‌ده‌م، به‌م وشانه پسپۆڕی دیاری گه‌شه‌پێدانی مرۆیی د.ئیبراهیم الفقی له‌كتێبی (قوه الثقه بالنفس) باس له 8 هۆكار ده‌كات كه ده‌بێته هۆی متمانه به‌خۆ نه‌بوون، كه ئه‌مانه‌ن:
گرنگیداندان به‌خاڵه لاوازه‌كانت، یان هه‌ستبكه‌یت كه هه‌موو كه‌س ئه‌و لاوازیانه‌ت ده‌بینێت و چاودێریت ده‌كات تا به‌زه‌لیلی بتبیێت*.
خۆ بچوككردنه‌وه‌و خۆ به‌كه‌م زانین*.
دووباره كردنه‌وه‌ی رسته‌كانی (من شكستخواردوم، من گه‌مژه‌م) ئه‌م وشانه مێشك به به‌رنامه ده‌كات و واده‌كات كار له‌سه‌ر ئه‌م سیفه‌تانه بكات*.
كوشتنی توانای داهێنان لای منداڵ، ئه‌مه‌ش هۆكارێكی تره‌و ده‌بێته هۆی ترس و بڕوا به‌خۆ نه‌بوون*.
نه‌بوونی هاندان وا له‌تاك ده‌كات كه هه‌ستبكات لای كه‌س گرنگ نیه*.
به‌راوردكردنی منداڵ لای دایك و باوك، ئه‌مه‌ش هۆكارێكی تره كه ده‌بێته هۆی رووخانی منداڵان، بۆنموونه به‌راوردكردنی منداڵانی ده‌رنه‌چوو به‌منداڵانی ده‌رچوو له‌خوێندندا كاریگه‌ری نه‌رێنی دروستده‌كات*.
ترس له‌شكست*.
رووداوێك یان هه‌ڵوێستێك به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ده‌روونی كه‌سه‌كان دروستده‌كات، بۆنموونه منداڵ كاتێك ساڵێك له‌خوێندندا ده‌رناچێت هه‌ست به‌شكست ده‌كات و كاریگه‌رییه‌كی به‌رده‌وامی ده‌بێت له‌سه‌ری، بۆیه نابێت شكسته‌كان كاریگه‌ری خراپ به‌جێبهێڵن له‌سه‌رت، چونكه هه‌موو كه‌س سه‌ركه‌وتن و شكستی هه‌یه.