Internship Program ڕاهێنانی تواناکان - فۆرمی خوێندکاران بۆ مەشقی هاوینە لە کەرتی تایبەتدا بۆساڵی (2017- 2018)
Post date: Apr 07, 2017 1:24:35 PM
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌كارخستن و ڕاهێنانی ته‌كنیكی پیشه‌یی ئاگاداری خوێندكارانی زانكۆ و په‌یمانگاكانی سه‌ربه‌زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ده‌كات هه‌رخوێندكارێك ئاره‌زووده‌كات مه‌شقی هاوینه‌ی له كه‌رتی تایبه‌ت ئه‌نجام بدات ئه‌وا ده‌توانێت له‌ڕێگه‌ی پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌م فۆڕمه‌وه به‌شداری پێشبڕكێی وه‌رگرتنه‌كه بكات .مه‌شقی هاوینه‌ی خوێندكاران بۆ ئه‌م ساڵی (2017-2018) (150) كاتژمێره ، پێویسته خوێندكاران ته‌واوی ئه‌و زانیاریانه پڕبكه‌نه‌وه كه له فۆڕمه‌كه‌دا داواكراوه و نابێت هیچ به‌شێكی فۆڕمه‌كه به پڕنه‌كراوه‌ی به جێ بهێڵرێت به پێچه‌وانه‌وه بێبه‌ش ده‌بێت له پێشبڕكێی وه‌رگرتنه‌كه .
1- فۆڕمی هاوپێچ له خواره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌دا دانراوه به فۆرماتی ئیكسڵ دایبه‌زێنن دوای پڕكردنه‌وه‌ی بینێرنه‌وه بۆ ئه‌م ئیمێڵه (cdc@spu.edu.iq).
2- لیستی ئه‌و پسپۆڕیانه دانراون كه له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی شاری سلێمانیه‌وه داواكراون له‌گه‌ڵ ناوی كۆمپانیاكان .
3-پێویسته له‌كاتی ناردنه‌وه‌ی ئیمیڵه كه‌دا له به‌شی ( subject) ناوی كۆمپانیاكه‌و ئه‌و پسپۆڕیه بنوسێت كه هه‌ڵت بژاردوه .
4- دوامۆڵه‌ت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی فۆڕمه‌كان كاتژمێر ( 12:00 شه‌وی به‌رواری (2017/4/15)
لیستی پسپۆڕییەکان و لای خوارەوەی لیستەکە فۆرمی پڕکردنەوەکەیە کە ئامادەکراوە بۆ دابەزاند و پرکردنەوەی