Labor Market Survey Certificates Ceremony at CDC-SPU

Post date: Jun 01, 2016 3:54:39 PM

Labor Market Survey Certificates Ceremony at CDC-SPU

CDC at SPU (Sulaimani Polytechnic University) holds a ceremony to pass the IREX’s certificates to five students at SPU that they participated in the Labor Market Survey under supervision of Mr. Sarkhell Sirwan from the CDC.

The vice president of the SPU, Dr. Soran Saeed and the Dean of the Technical College, Dr. Hakim passed the IREX’s certificates to the participants and Dr Soran Saeed mentioned in his speech that SPU try to fill the needs of business and private sector and in the Students’ speech suggested to the University to work on the result of the survey

Below of the page presents the result of the survey

بۆنەیەکی شایستە بۆ دابەشکردنی بڕوانامەکانی ئایڕێکس رێکخرا

رێکخراوی ئایرێکس پرۆژەی ڕاپرسی لەسەر کەرتی تایبەت لە کوردستاندا جێ بەجێ کرد، کە داوای لە هەر ١٩ زانکۆکە حکومییەی هەرێمی کوردستان کرد کە پێنج خوێندکار بەشداری پێ بکەن بۆ ئەنجامدانی ئەو ڕاپرسیە.

مامۆستا سەرخێڵ سیروان لە ناوەندی گەشەپێدان بۆ کارسەرپەرشتی پرۆژەکەی کرد لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و پێنج خوێندکاریان لەڕێگەی فۆرمی ئۆنڵاین و پاشان بە چاوپێکەوتن هەڵبژێران بۆ ئەنجامدانی ڕاپرسییەکە. پرۆسەکە بەسەرکەتووی کۆتای پێهات و پاش ئەوەی ڕێکخراوی ئایڕێکس زانیاری لەسەر کەرتی تایبەت لە هەرێمی کوردستان کۆکردەوە و ئەنجامەکانی خستەڕوو کە تێیدا ڕیزبەندی ئەو پسپۆڕییانەی کردووە کە کەرتی تایبەت خوازیارن لە دەرچووی زانکۆکاندا بەدی بکەن لە داهاتوودا

لە بۆنەیەکی شایستەدا بڕوانامەکانی ئەو ڕێکخراوە گەیاندرایە ئەو پێنج خوێندکارە و سەرپەشیکاری پرۆژەکە لە لایەن یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی، د. سۆران سعید و ڕاگری کۆلیژە تەکنیکیەکان، د.حکیم.

هەروەها د.سۆران سعید لە وتەیەکیدا ئاماژەی بەوەدا کە کار لەسەر ئەوە ئەکەن لە خوێندکاری دەرچووی زانکۆ لە کەرتی تایبەت نزیک بکەنەوە و پێداویستی کەرتی تایبەت بهێننە دی، هەروەها ووتەی ئەو پێنج خوێندکارەش ئەوە بوو کە زانکۆ کار لەسەر ئەنجامەکانی ئەو ڕاپرسییە بکەن.

ئەنجامی ڕاپرسییەکەیە لای خوارەوەی ئەم پەیجە پشاندراوە

cdc@spu.edu.iq