اگاداری بۆ خوێندکارانی زانکۆ و په‌یمانگاکان...تایبەتە بە (گواستنەوە )
Post date: Jul 18, 2016 9:54:42 PM
خوێندکارانی زانکۆ و په‌یمانگاکان ده‌توانن له 17/ 7/ 2016 وه داواکاری گواستنه‌وه(نقل) بکه‌ن له نێوان زانکۆ و په‌یمانگاکان،هه‌ر خوێندکارێک ئه‌م مه‌رجانه‌ی لای خواره‌وه‌ی تێدابێت مافی گواستنه‌وه‌ی ده‌بیت:
1-کوڕ و کچی شه‌هید و ئه‌نفال.
2-خوێندکارێک که له‌ماوه‌ی ساڵانی خوێندنی له زانکۆ و په‌یمانگا زه‌واجی کردبێت.
3-مردنی دایک یان باوک له‌ماوه‌ی ساڵانی خوێندن له زانکۆ و په‌یمانگا.
4-ره‌گه‌زی مێ که له‌ماوه‌ی ساڵآنی خوێندنی له زانکۆ و په‌یمانگا منداڵی ببێت.
5-خوێندکارێک به ئاستی باشه یان سه‌روتر ده‌رچووبێت.
6-بوونی نه‌خۆشی درێژخایه‌ن.
7-خویندکارێک دایکی یان باوکی فه‌رمانبه‌ری ئه‌و زانکۆیه که داوای گواستنه‌وه‌ی بۆ ده‌کات.
8-ئه‌گه‌ر هیچ کام له‌م مه‌رجانه‌ی تێدا نه‌بوو ئه‌وا ده‌توانێت به پێدانی بڕه پاره‌ی %50 ی نرخی پارالێل بۆ قۆناغه‌کانی 2 و دواتر،وه بڕه پاره‌ی %100 ی پارالێل له قۆناغی یه‌که‌م داوای گواستنه‌وه بکات..
تێبینی// یه‌که‌مجار ، خوێندکار ده‌بێت له به‌شه‌که‌ی خۆیه‌وه ده‌ستپێبکات...