به‌رنامه و پلانی ناوەندى گه‌شه‌پێدان بۆ كارى زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانى به‌رزده‌نرخێندرێت
Post date: Aug 11, 2016 3:51:33 PM
نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى سه‌ردانى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى ده‌كات و په‌یڕه و پرۆگرامه‌كانى (ناوەندى گه‌شه‌پێدان بۆ كار)ى زانكۆكه به‌رزده‌نرخێنێت.
ده‌رباره‌ى په‌یڕه و پرۆگرامه‌كانى ئه‌مساڵى ناوەندى گه‌شه‌پێدان بۆ كار له زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى ئارى عه‌باس قادر ئه‌ندامى باڵاى ناوەندەکە رایگه‌یاند: له‌به‌رئه‌وه‌ى له‌ئێستادا زانكۆكه‌مان یه‌كێكه له ناوه‌نده چالاكه‌كان له‌ناو زانكۆ حكومییه‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا، رۆژى 4/8/2016 به‌ڕێز مه‌قسود سه‌عدى محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یوه‌ندییه‌كان له وه‌زاره‌تى خوێندى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى كردین و له نزیكه‌وه تاوتوێ ى ئه‌و په‌یڕه و پرۆگرامه كرا كه یاساناس ئاری عباس قارد و م. سەرخێڵ سیروان لە ناوەندەکەمان دایانڕشتووە، كه پێكهاتووه له ده‌سه‌ڵاته‌كانى ناوەندى گه‌شه‌پێدان بۆ كار و به‌رنامه‌كانى و ده‌سه‌ڵاتى ئه‌ندامه‌كانى تاكو ببێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا گشتانى بۆ بكات و به‌سه‌ر هه‌موو ناوەندەکانى گه‌شه‌پێدان بۆ كار له زانكۆكانى هه‌رێمى كوردستان دابه‌ش بكرێت.
به‌ڕێز مه‌قسود سه‌عه‌مه‌د محەمەدی به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یوه‌ندییه‌كان له وه‌زاره‌تى خوێندى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌گه‌ر ئه‌و بودجه‌یه‌ى رێكخراوى ئه‌مریكى ( IREX ) كه سه‌رپه‌رشتى ناوەندەکانى گه‌شه‌پێدان بۆ كار ده‌كات له مانگى (9) ى ئه‌مساڵه‌وه خه‌رج نه‌كرێت، ئه‌وا وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى تیمێك دروست ده‌كات كه پشت به هه‌ردوو زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى و زانكۆى سۆران ده‌به‌ستێت تا رێنماى و به‌رچاوڕوونى به زانكۆكانى دیكه‌ى هه‌رێمى كوردستان بدات سه‌باره‌ت به‌چۆنێتى كاركردنیان له‌هه‌ر بارودۆخێكدا.
ناوەندىگه‌شه‌پێدان بۆ كار له زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى لە ساڵى ٢٠١٥ ەوە دامەزراوە و بێ وچان چه‌ندین هه‌لى كار بۆ خوێندكاره ده‌رچووه‌كانى زانكۆكه ڕەخساندوە و به‌رده‌وام له هه‌وڵى په‌یوه‌ندى و هه‌ماهه‌نگیدایه له‌گه‌ڵ ده‌زگا حكومى و كۆمپانیا و شوێنه گشتییه‌كاندا له پێناو دۆزینه‌وه‌ى كار و دامه‌زراندنى خوێندكاران به‌پێی توانا و پسۆڕییان