بڕوانامه‌ به‌خشرایه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ خوێندكارانی زانكۆ و په‌یمانگاكانی هه‌رێمی كوردستان

Post date: Dec 17, 2016 8:0:31 PM

ۆژی پێنج شه‌ممه‌ به‌رواری (2016/12/15) له‌مه‌راسیمیكدا‌ بڕوانامه‌ به‌خشرایه‌ ٣٢٠ خوێندكارانی زانكۆ حکومیی و تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان لە هۆڵی سعد عبداللە لە شاری هەولێر، کە لەلایەن پرۆگرامی ڕاهێنانی تواناکان لە ئەنجوومەنی وەزیران سەرپەشتی دەکرێت.

ناوەندی گەشەپیدان بۆ کار لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی هاوکات لەگەڵ زۆربەی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان لە مانگی ٥ی ٢٠١٥ لەلایەن رێکخراوی بە ئەزموونی ئارێکسی ئەمریکی واڵا بوو، کە بەردەوامن لەسەرپەرشتی ناوەندەکانی گەشەپێدان بۆ کاری زانکۆکان و رۆڵیکی سەرەکییان هەیە لە پێشکەوتن و هەنگاونانی ناەندەکاندا.

هاوکات ئەم ناوەندانە پشتگیری ئەکرێن لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و ئەنجوومەنی وەزیران

یەکیک لە کارەکانی ناوەندەکانی گەشپێدان بۆ کار، دەرفەت دۆزینەوەیە بۆ خوێندکاران کە بچنە کەرتی تایبەت و مەشقی هاوینە بکەن کە لەو ڕێگەیەوە دەرچووان هان بدرێن کە درێژە بە کار و داهاتووتی کاری خۆیان لە کەرتی تایبەتدا پێش بخەن

لە لایەکی دیکەوە، ئەنجوومەنی وەزیران( نوسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت ) سەرپەشتی پرگرامێک دەکات بە ناوی ڕاهێنانی تواناکان کە هەر خوێندکارێکی مەشقی هاوینە لە کەرتی تایبەت فۆرمی تایبەتی ئەو پرۆگرامەی پڕکردبێتەوە بۆ ئەو پرگرامە ئەوا ئەبێتە خاوە بڕوانامەیەک کە واژووی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی خوێندنی باڵای لەسەر ئەبێت، کە ٣٨ خوێندکاری زانکۆکەمان ئەو فرۆمەیان پڕکردبۆیوە کە بانگهێشت کران بۆ مەراسیمی بڕانامە پێبەخشین، کە ئەمەش هاندانێکە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە بۆ ئەوەی دەرچووانی زانکۆ بایەخ بە بەدەستهێنانی کار بدەن لە کەرتی تیابەتدا.

ناوەندەی گەشەپێدان بۆ کار بەردەوام کار لەسەر ئەوە دەکات کە خوێندکار ببەستێتەوە بە کەتی تایبەتەوە و سەرپەرشتیان دەکات وو پەیوەندیان بۆ دروست ئەکات لەگەڵ کەرتی تایبەتدا بۆ کار و مەشقی هاوینە.

لە ڕێو ڕەسمەکدا سەرەڕای بەخشینی بڕوانامە بە ٣٢٠ خوێندکاری زانکۆکان، نوێنەری کۆمپانیاکانیش بڕوانامەی پیزانیان پێ بەخشرا وەک هابدانێک بۆ بەردەوامی لە وەرگرتنی خوێندکارانی مەشقی هاوینە.

ناوەندی گەشەپێدانی زانکۆکان و بەڕێوبەرانی ناوەندەکان بێبەش نەبوون لە بڕوانامەی پێزانی، کە لە زانکۆکەمان دوو لە بەڕێوبەرانی ناوەندەکەمان ئەو بڕوانامەیەیان پێ بەخشرا ( م. سەرخێڵ سیروان و نزار محمد احمد).

(شاندی زانکۆکەمان لەو ڕێو رەسمەدا ( د.سۆران ئەبوبکر، ی.سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی، بەڕێوبەرانی ناوەندی گەشەپیدان بۆ کار (م. سەرخێڵ سیروان، نزار محمد احمد، رێبین صالح و م. نەورۆز معروف)