خوێندكارانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەشداریی وۆرکشۆپی راهێنانی تواناكان دەكەن

Post date: Apr 18, 2017 7:27:15 PM

بەمەبەستی گەشەپێدانی توانای خوێندكارانی زانكۆ وۆرکشۆپی گەشەپێدانی تواناكان بۆ خوێندكارانی زانكۆ كرایەوە.ئامانج لە وۆرکشۆپەکە بەرزكردنەوەی توانای خوێندكارانە لەبارەی چۆنێتی نووسینی (C.V) و چاوپێكەوتنی كار و شارەزاییەكانی بە دەستخستنی كار.

رۆژی سێ شەممە (18/4/2017) بەڕێوەبەرایەتی بەكارخستن و راهێنانی تەكنیكی و پیشەیی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بە هاوكاری نوسینگەی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و رێكخراوی (IREX) ئەم وۆرکشۆپەی بۆ خوێندكارانی قۆناغی سێیەمی كۆلێژی ئینفۆڕماتیك لە سلێمانی كردبوویەوە. وۆرکشۆپەکە بە ئامادەبوونی یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی ( د. سۆران ئەبوبەكر) كرایەوەو لەلایەن مامۆستا (سیاكۆ سلێمان شێخۆ) نوێنه‌ری نوسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ۆرک شۆپەکە بەڕێوەدەبرا.خوێندكاران چەندین پرسیار و گفتو گۆیان لەبارەی پڕۆگرامی گەشەپێدانی تواناكان كرد كە ماوەی دوو ساڵە بە ئامانجی دروستكردنی كادری زانستی لە دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگەكان پەیڕەو دەكرێت، تا لە بازاڕی كار دا دەرفەتی كاری گونجاویان دەستبكەوێت .