رێکخراوی ڕوانگە/ فرس وێرکشۆپی ٤ رۆژیی تەرخان کردووە بۆ زانکۆکەمان

Post date: May 09, 2016 9:34:9 PM

رێکخراوی ڕوانگە/ فرس وێرکشۆپی ٤ رۆژیی تەرخان کردووە بۆ زانکۆکەمان

ئەم وێرکشۆپە بۆ خوێندکارانی کۆتا ساڵی کۆلیژەکان و پەیمانگاکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانییە.

خوێندکاران پێویستە ئیمەڵمان بۆ بکەن بۆ خۆ تۆمار کردن و دەسنیشانی ئەو ڕۆژەش بکەن کە دەیانەوێت بەشدار بن، کە ٨٠ خوێندکار وەرئەرگرین، بۆیە ئەگەر ئەتەوێ بەشداربیت ئەوا ئەبێت لە ریزبەندی ٨٠ هەمین کەس بیت کە ئیمەڵت بۆ کردووین

رۆژانی ١٦،١٧،١٨،١٩ی مانگی پێنج بەرێوە ئەچێت، هەر رۆژێک ٤ کاتژمێرە کە ٤ بابەت لە خۆ دەگرێت، هەر بابەتیک کاتژمێرێکە، هەر ٤ رۆژەکەش هەمان ٤ بابەت دووبارە ئەبێتەوە، تەنها بۆ ئەوەیە کە زۆرترین خوێندکار سوود مەند بن

بابەتەکانی وێرکشۆپەکە:

کە رۆژانی ١٦، ١٧، ١٨

کاتژمیر ٢: نووسینی سی ڤی

کاتژمێر ٣: سی ڤی دروستکراوی خۆت ئەخەیتە سەر ماڵپەڕی فرس، کە ئەبێ هەر خوێندکارێک لاپتۆپ یان ئای پاد لاگەڵ خۆی بهێنێت کە ئینتەرنێتی وایەرلێس لەبەر دەستدا ئەبێت، بۆیە ئەبێ لاپتۆپەکانتان تاوانی وەرگرتنی هێڵی وایەرلێسی هەبێت.

کاتژمێر ٤: کارامەیی لە تەکنیکی چاوپێکەوتندا بۆ کاردۆزینەوە

کاتژمێر ٥: ئەتەکێتی لە ناوەندی کاردا

هەروەها دوا رۆژی وێرکشۆپەکە کە پێنج شەممە ئەبێت، کاتی دەست پێکردن لە کاژمیر ٩ی سەر لەبەیانی تا ١ی پاش نیوەڕۆ ئەو ٤ کاتژمێرە بەڕێوە ئەچێت.

بۆ هەر رۆژێک ٢٠ خوێنداکار ئامادە ئەبێت، جا پیویستە لە ناو خۆ تۆمار کردن کە بە ئیمەڵ رەوانە دەکەن، بەروارەکەش بنوسە کە خوازیاریت ٤ وانەکە وەر بگریت

زانیاری داواکراو:

  • ناوی سیانی:

  • خوێندکاری چ قۆناغێکیت، کە ئەبێت لە دوا قۆناغی کۆلیژ یان پەیمانگە بیت:

  • لە چ بەشێکی کۆلیژ یان پەیمانگەیت:

  • چ رۆژێک خوازیاریت کە ناوت تێیدا تۆمار بکەین:

  • ژ. تەلەفون:

  • ئیمەڵ ئەدرەس:

بۆ خۆتۆمار کردنی ئیمەێڵ بکەن بۆ cdc@spu.edu.iq or sarkhell.sirwan@gmail.com

دوامۆڵەت بۆ خۆتۆمار کردن رۆژی ٤ شەممە بەرواری ١١/٠٥/٢٠١٦ کاتژمێر ٩ی سەر لەبەیانییە

· CV writing

· Registration on FORAS portal

· Interview skills

· Work ethics

Please note that each training are four hours (14:00-18:00) and each class should attend (20) 4th stage students with computer and internet access per each, projector for the training presentation as well. That is for 16th, 17th, 18th of May, then for the last day 19th, it will be (9:00-13:00)