سمینارێك بۆ خوێندکارانی ٨ بەشی زانستی پزیشکی ڕێکخرا

Post date: Jun 16, 2016 3:2:42 PM

ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٠١٦/٦/١٦ ناوەندی گەشەپێدان بۆ کار میوانداری دوو بەڕێزی کرد لە بەێوبەرایەتی بەکارخستنی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ناساندنی پرۆژەی ڕاهێنانی تواناکان سەر بە نوسینگەی بەڕێز جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە سمینارەکەدا (٧٨) خوێندکاری هەشت بەشی زانستە پزیشکییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئامادەبوون، کە لە هۆڵی پیرەمێردی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی سازکرا، کە تایبەت بوو بەو خوێندکارانەی کە فۆڕمیان پڕکردبۆوە بۆ ئەو پرۆگرامە، ئەمەش بە مەبەستی دەستبەکاربوونی ژمارەیەک لەو خوێندکارانە لە شاری پزیشکی فاروق بۆ مەشقی هاوینە.

شایەنی باسە کە پارساڵ سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی پەیوەندیان بۆ ناوەندی گەشەپیدان بۆ کار دروستکرد لەگەڵ شاری پزیشکی فاروق و کە ١٣ خوێندکاری زانکۆکەمان بەسەرکەوتوویی مەشقی ٢ مانگیان تەواو کرد و دوو خوێندکاریش دەست بەکار بوون. ناوەندی گەشەپێدان ۆرکشۆی بۆ ئەو خوێندکارانە سازکرد پێش ئەوەی بچەنە سەر مەشق وە بە هەمان شێوە ئەمساڵیش ۆرکشۆپ ساز دەکات لە بەرواری ١٩/٠٦/٢٠١٦ بۆ خوێندکاران بەگشتی کە کە ئەچنە مەشقی هاوینە لە هەر جێگایەک بێت بەڵام بەناو تۆمارکردن ئەتوانن بەشدار بن، تکایە بە ئیمەیڵ خۆتان تۆمار بکەن بۆ ئەوەی شوێنت هەبێت.

شوێن: هۆڵی پیرەمێرد - سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی

کاتی دەتپێک: ١٢:٣٠ی نیوەڕۆ

بابەتەکان: شێوازی سی ڤی نووسین، هونەری چاوپێکەوتن، ئەتەکێتی سەرکار، نەتەکێت، ماف و ئەرک و بەرپرسیارێتی لە کەرتی تایبەتدا، دەستپێشخەری و داهێنان.

cdc@spu.edu.iq