پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی ساڵانه‌ی (مایه) به‌ڕێوه چوو
Post date: Apr 29, 2017 5:54:30 PM
ئه‌مڕۆ شه‌ممه به‌رواری (2017/4/29) یه‌كه‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی مایه له‌ژێر دروشمی ( نه‌وه‌یه‌كی مۆدێرن ئاینده‌یه‌كی گه‌شتر ) بۆ (زانستی كۆمپیوته‌ر و ته‌كنۆلۆجیای زانیاری ) به‌ڕێوه‌چوو ، له‌م پێشانگایه‌دا هه‌ریه‌ك له (د.ئالان فریدون )سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی (د.سۆران )یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆكاروباری زانستی و به‌ڕێوه‌به‌ر و ئه‌ندامانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌كارخستن وڕاهێنانی ته‌كنیكی پیشه‌یی به‌شداری مه‌راسیمه‌كه بوون له‌نزیكه‌وه چاویان به خوێندكاران و پرۆژه پێشكه‌ش كراوه‌كان كه‌وت ، هه‌روه‌ها به‌شداری چه‌ند ۆرك شۆپێك بوون كه‌تایبه‌ت بوو به بواری ته‌كنه‌لۆجیا ، شایه‌نی باسه ئه‌م پێشانگایه له‌لایه‌ن په‌یمانگای ته‌كنیكی كوردستان سلێمانی په‌یمانگای كۆمپیوته‌ری سلێمانی ئه‌هلی به‌هاوبه‌شی ده‌زگای (IEEE) له‌عێراق ئه‌نجام درابوو، زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كۆلیجی ئینفۆرماتیك كولیجی ئه‌ندازیاری به‌چه‌ندیت پرۆژه‌ی چۆراوجۆر به‌شداری سه‌ركیان له پێشنگاكه‌دا كرد .